سەرۆک وەزیرێن تورکیا: قۆناخهكا نوو دەستپێکر
رووداو – ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایدەگەیێنێت، ئەم پێکەوەییەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کودەتایەکی سەربازی دەبێتە سەرەتای قۆناخێکی نوێ لە مێژووی تورکیادا.
بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لە گوتارێکیدا کە لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، وێڕای سوپاسکردنی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان (جەهەپە، هەدەپە و مەهەپە) کە بەرەنگاری کودەتا سەربازییەکە بوونەتەوە، رایگەیاند، کاردەکەن بۆ ئەوەی بەردەوامی بەم پێکەوەیی و یەکدەنگییە بدەن و بە سەرەتای قۆناخێکی نوێی ناوزەدکرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی “ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە، ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە و هەدەپە بە یەک دەنگ گوتیان نەخێر بۆ کودەتا. پیشانی جیهانماندا کە چۆن پێکەوە لەبەرامبەر هێرشی سەر سەربەخۆیی گەل و پەرلەمانمان کراوە. ئەمڕۆ رۆژی لەدایكبوونە. ئەم پێکەوەییەی ئەمڕۆ، سەرەتای قۆناخێکی نوێیە. بەم رۆحی پێکەوەییەوە، بریندارەکانیشمان ساڕێژ دەکەین، بەسەر تیرۆریشدا سەردەکەوین. پشتیوان بەخوا، ئەم پێکەوەیەمان دەگەیێنینە داهاتووش.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی