حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بارزانی: ب هەموو شيانان پالپشتیا ماف و داخوازيێن خوشك و برا مەسیحییەكانین

بارزانی: ب هەموو شيانان پالپشتیا ماف و داخوازيێن خوشك و برا مەسیحییەكانین

باسنيۆز:ffa439a0e1c767f7513a5d6458ab5d90_L

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سكرتێری پارته‌ مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كە بە هەموو توانایەك پاڵپشتی ماف و داوكاریی خوشك و برا مەسیحییەكانە بۆ ئەوەی مافەكانیان پارێزراو بێ و بتوانن بە ئاسوودەیی لە ناوچەكانی خۆیاندا بژیین.

ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی شەممە 16ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك و سكرتێری پارتە مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئاییندەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا و ڕیفراندۆم و پیادەكردنی مافی دیاریكردنی چارەنووسی خەڵكی كوردستان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان كرا. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش.

بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە بەر لە ئازادكردنی مووسڵ و ناوچەكانی دەشتی نەینەوا پێویستە ڕێككەوتنێكی سیاسی بە بەشداریی پێكهاتەكان لەنێوان لایەنەكاندا هەبێت لەسەر ئاییندەی ئەو ناوچانە و قۆناغی دوای داعش بۆ ئەوەی خوشك و برا مەسیحییەكان و سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی دیكە لە ئاییندەی خۆیان دڵنیا بن و چیتر كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە. ئەوەیشی خستەڕوو كە چارەنووسی خەڵكی ناوچەكە پێویستە لەدەستی خودی دانیشتوانی ناوچەكان بێت.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە بە هەموو توانایەك پاڵپشتی ماف و داوكاریی خوشك و برا مەسیحییەكانە بۆ ئەوەی مافەكانیان پارێزراو بێ و بتوانن بە ئاسوودەیی لە ناوچەكانی خۆیاندا بژیین.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پێویستی بەشداریی چالاكانەی پێكهاتەكان لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان كرا و پارتە مەسیحییەكانی كوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ بۆچوون و سیاسەتی سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند لەمەڕ ئاییندەی ناوچەكانیان و هەرێمی كوردستان و هەروەها پیادەكردنی مافی چارەنووسی خەڵكی كوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi