ل کافتریايهكا سربیا چەکدارهكى5 کەس کوشتن
رووداو – سربیا
سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 2-7-2016 چەکدارێک لە ناوچەی زیتستێی باکووری سربیا هێرشیکردە سەر کافتریایەک و 5 کەسی کوشت و 20 کەسی دیکەشی بریندارکرد و دواتر دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکان چەکدارەکە کاژێر دووی بەیانی بەکاتی سربیا لە گوندێك بەدووری 50 کیلۆمەتر لە بەلگرادی پایتەختی وڵاتەکە هێرشیکردووەتە سەر کافێکە و 5 کەسی کوشتووە .
بەپێی گوتەی پۆلیسی ناوچەکە ئەو کەسە هەڕەمەکی تەقەی کردووە و یەکەم کەسیش هاوژینی خۆی کوشتووە و دواتر خەڵکی کافێکەی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە .
نیبۆژا ستیفانۆڤیچ وەزیری ناوخۆی سربیا رایگەیاند: “ئەوانەی لە کافێکە بوون خۆیان چەکەکەیان لە تەقەکەرەکە وەرگرتووە و دواتریش لە کاتی هەوڵدان بۆ راکردنی دەستگیرکراوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی