دههيڤهكێ دا 662 عێراقی هاتينه كوشتن
K24 – ههولێر:
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماری قوربانیانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، لەماوەی مانگی حوزەیرانی رابردوودا 662 عێراقی کوژراون و زیاتر لە 1450 عێراقی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئامەرەکەی رێکخراوی یونامی، لەو ژمارەیە 382 هاووڵاتی سڤیل کوژراون و 280 كەسی دیکەش سەر بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بوون.
هەر لەو ئامارەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە لە شاری بەغدا زۆرترین قوربانی لێکەوتووەتەوە و تەنھا لە ماوەی مانگی رابردوودا 236 کەسی تێدا کوژراوە و 742 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوە ئاشکرا دەکات کە بەبەراوورد لەگەڵ مانگی ئایاردا رێژەی قوربانی لە مانگی حوزەیراندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە کە لەمانگی ئایاردا 867 کەس کوژرابوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی