حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کچه‌كا گرتيا ئێزدی زێده‌تر ژ 20 جاران هاتيه‌ فرۆتن 

کچه‌كا گرتيا ئێزدی زێده‌تر ژ 20 جاران هاتيه‌ فرۆتن 

باسنيوز:
یەکێک لەو کچە ڕفێندراوە ئێزدییانەی کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد کراوە و ناوی (ڕەنا)یە، ئەو کچە کە تا ئێستاش دایک و باوک و دوو خشکی دیکەی لەژێر دەستی داعش ماون، چیرۆکی خۆی بۆ (باس) دەگێڕێتەوە.

ڕەنا کە تەمەنی ١٨ ساڵ و ڕزگاری بووە دەڵێ: ” ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش هاتنە دەڤەرەکەمان، ئێمە لە سیبا شێخ خدری و گرعەزیز بووین و داعش هەر لەوێ من و خێزانەکەی ئێمەی گرت. دوای ئەوەی لە خێزانەکانیان جیا کردینەوە، منیان لەگەڵ چەندین کچی دیکە بردە بەعاج، لەو بۆ ماوەی سێ مانگ هێشتنیانەوە، دواتر گواستنیانەوە بۆ مووسڵ و لەوێش چوار هەفتە ماینەوە، پاشان ڕەوانەی تەلەعفەر و گوندەکانی دەوربەریان کردین“.

هەر لە سەرەتاوە ئەو کچە منداڵانەیان لە دایک و باوک و خێزانەکانیان جیا دەکەنەوە. وەک ڕەنا باسی دەکات، پێنج گوللەیان لە دایکیان دابوو، دوای ئەوەی دەیبەنە نەخۆشخانە، ئیدی تا ئەمڕۆ، دایکیان نەبینییەوە.

ڕەنای ستەملێکراو لە درێژەی قسەکانی بۆ (باس) گوتی: “دوای ئەوەی بردیانینە تەلەعفەر، لەوێ هەموومانیان بردە قوتابخانەیەک، ماوەیەکی زۆر لەوێ ماینەوە، ئینجا بردیانینە شوێنێکی نادیار. ڕۆژێک ئەمیرێکی داعش بە ناوی -حەجی حامد – کە خەڵکی گەییاڕە بوو، لە مووسڵ هاتبوو، منی بردە ماڵی خۆی“.

ڕەنا وا دەزانێ ئەم ئەمیری تیرۆریرستانە سۆزی بۆ جوڵاوە، کەچی وەک خۆی دەڵێ: ” ئەمیری تیرۆریستان زۆری نەبرد لە ماڵەکەی و بە دڕندەترین شیوە دەستدرێژیی کردە سەرم، هەفتەیەک زیاتر لەوێ بووم، پاشان بە کەسێکی فرۆشتمەوە بەناوی موختار، ئەویش پێنج مانگ لای خۆی هێشتمییەوە“.

ئەم تراژیدیای کڕین و فرۆشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ئەم کچە بێتاوان و بێدەسەڵاتە بەردەوام دەبێ و لەوێ کۆتایی مایێت و دەشڵێ: ” دواتر موختار بە بڕی پێنج هەزار دۆلار فرۆشتمییەوە کەسێکی دیکەی خەڵکی بەعاج بە ناوی محەممەد گەییاڕە، تەنیا ڕۆژێک لای ئەو مامەوە و لەپڕ بەرپرسێکیان هات کە ناوی ئەبو حوسێن قازی بوو، بە محەممەدی گوت کچی زۆر لای تۆ هەن، ئەوە دەبەین و دەیدەنە کەسیکی دی. قازی منی بردە ڕەققە و لەوێش کڕین و فرۆشتنی پێوە کردم و دوای ماوەیەک گەڕاندمیەوە مووسڵ“.

ڕەنا لە بارەی چۆنیەتیی ئازادکردنی و ڕزگارکربوونی لەدەست ئەم دڕ و جانەوەرانەدا دەڵێ: ” جارێکی تر تیرۆریستان لە مووسڵەوە بردمیانە ئیدلبی سووریا، ئەمیرێکی داعش بە نیازی فرۆشتنەوە ویستی بمباتە تورکیا، لەسەر سنوور پەیوەندیم بە کەسوکارەکەمەوە کرد و ئەمیرەکە داوای سی هەزار (سێ دەفتەر) دۆلاری لێ کردن“.

ئەو کچە گوتیشی: ” لەبەر بارودۆخی سنوور نەیتوانی بمپەڕێنێتەوە تورکیا، بۆیە گوتی تا دۆخی سنوور باش دەبێت و ڕێگا دەبێتەوە لەو ناوە دەمێنینەوە. هاتینە عەفرین و لەوێش ئیتر نازانم بۆ خۆدەربازکردن و پاراستنی خۆی بوو، یان لە ترسان، ناردمیە لای وەزیرێکی کانتۆنی عەفرین لە بارەگایەکی یەپەگە. ماوەیەک لەوێ مامەوە و ئەوانیش زۆر بەڵێنیان پێ دام بمگەڕێننەوە ناو کەسوکارەکەم، بەڵام ڕاستیان نەدەکرد، بەڵکوو هەر دەیانگوت بۆ لای ئێمە نامێنیتەوە و بێیتە ڕیزی یەپەگە، یان ئەگەر حەز دەکەیت دەتنێرینە قەندیل، بەڵام من هەر داوام کرد بە خزم و کەسوکارەکەم شاد ببمەوە“.

دواجار ڕەنا ئازاد دەبێ و بە خزم و کەسوکارەکانی شاد دەبێتەوە و دەڵێ: ” دوای ماوەیەک و لە ڕێگای نووسینگەی ڕزگارکراوە ئێزدییەکان گەڕێندرامەوە ناو خزم و کەسوکارەکەم. ڕاستە ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری جەستەیی و دەروونیم بینی، زۆر ناخئشی و سەختی و ژانم چەشت، بەڵام هەنووکە دەستم بە ژیانێکی نوێ کردووەتەوە“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi