ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی ل شانده‌کێ بلند يێ هێزێن هه‌ڤپەیمانان ل عێراقێ و سووریا كر

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی ل شانده‌کێ بلند يێ هێزێن هه‌ڤپەیمانان ل عێراقێ و سووریا كر
K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (13ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد کە لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین و جەنەراڵ جۆول ڤاول فەرماندەی گشتیی پێشوو و نوێی هاوپەیمانان پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی جەنەراڵ ماکفەرلین-ی کرد بۆ هەوڵ و خزمەتەکانی لە ماوەی کارکردنیدا و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە جەنەراڵ ڤاول کرد و هەموو هاریکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی هەريمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی بۆ دەربڕی.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەردەوامبووانی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و نەهێشتنی هەموو کێشە و بەربەستەکان لە بەردەم یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و نەهێشتنی هەموو جۆرە دەستوەردانێکی حزبی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەسەندنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi