حوزه‌یران 15, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رێبەر ئەحمەد: ڕێكێ نادەین چ كەس كلتوورێ پێكڤەژیانێ ل كوردستانێ تێكدەت

رێبەر ئەحمەد: ڕێكێ نادەین چ كەس كلتوورێ پێكڤەژیانێ ل كوردستانێ تێكدەت

رووداو هەولێر

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێگەنادەن هیچ کەس و لایەنێک ئارامی و پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان بشێوێنێت. گوتیشی، زیاتر لە 325 هەزار کوردی ئێزدی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی پەیمانگەی راهێنان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە شاری هەولێر، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێشكرد و گوتی، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەشت ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، زیاتر لە 325 هەزار کوردی ئێزدی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. گوتیشی “تائێستا عێراق هیچ هەنگاوێکی جیدی بۆ رێککەوتنی شنگال نەناوە؛ لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق لەسەرهێڵ دەبین بۆ دەستپێکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە”.

وەزیری ناوخۆ گوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان بە خواستی خۆیان.

رێبەر ئەحمەد باسی لەوەشکرد، “هەندێک گوتاری نابەرپرسانە لەماوەی رابردوو بەرامبەر هەندێک رووداوی نەخوازراو کە لە شنگال روویاندا (هەبوون)، چەند کەسانێک هەوڵیان دا بە گوتاری تووند و دوور لە کولتووری پێکەوەژیان کە لە هەرێمی کوردستان رەگی داکوتاوە ئەو پێکەوەژیانە بشێوێنن؛ ئێمە لە حکومەتی هەریمی کوردستان بە ئەرکی خۆمانی دەزانین بە رێگەی یاسا رووبەڕووی هەرجۆرە گوتارێکی تووند ببینەوە کە ئارامی و سەقامگیریی و پێكەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە، دژی هەموو گوتارێکی رق و کیناوین، رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک سەقامگیریی کوردستان تێکبدات”.

لە بەردەوامیی قسەکانیدا وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ هەنگاوی گرتووەتەبەر بۆ دامەزراندنی سیستمێکی بەهێزی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی و کوردستان.

رێبەر ئەحمەد لەبارەی کردنەوەی پەیمانگەکەوە گوتی “ئەم پەیمانگەیە بە سوودوەرگرتن لە ئەڵمانیا دامەزراوە، تێیدا چەندین باڵەخانەی رووخاو و نیمچە رووخاو و سیناریۆی جیا بۆ راهێنان ئامادەکراوە؛ رووبەری پڕۆژەکە 5 هەزار مەتر دووجایە، 4 هەزار مەتر بۆ داڕشتنی سیناریۆکان بەکارهێندراوە. سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەکەین، کە هەنگاوی گەورەیان ناوە بۆ ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کە لە سەرەتای دامەزراندنی کەمپەکانەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستان بوون”.

گوتیشی، گرنگترین کاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا ئەوە بووە، کە وەکو تیمی هاوبەش چوونەتە شوێنی بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە شوباتی ئەمساڵدا.

رێبەر ئەحمەد باسی لە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی “پێکەوە لەگەڵ حکومەتی عیراق هەموو هەوڵێک دەدەین دۆخی ناوچەکانی مادەی 140 ئاسایی ببنەوە؛ داوا لە دۆستانمان لە حکومەتی عێراق و دۆستانمان لە وڵاتان دەکەین هاوکاربن بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140، هەرکاتێک مادەکە جێبەجێ بێت بەشێکی زۆری کێشەکانی عێراق چارەسەر دەبن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi