ته‌مموز 24, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکایەتيا هەرێما کوردستانێ داخوازیەکێ ئاراستەی لایەنان دکه‌ت

سەرۆکایەتيا هەرێما کوردستانێ داخوازیەکێ ئاراستەی لایەنان دکه‌ت
K24 – هەولێر:

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی لایەنەکان دەکات بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ.

ئەمڕۆ شەممە (3ـی حوزەیرانی 2023)، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە ناوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین کە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە.

ئەم پەیامەی گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.

ئەم داوایەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی (سێشه‌ممه‌ 30ـی ئایاری 2023) رایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی پێنجه‌م به‌ نایاسایی بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌ و رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دوای ته‌واوبوونی چوار ساڵی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ده‌ركراون، به‌ بڕیاری پووچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێن.

لە هەمان رۆژیشدا، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە هەموو لایەنەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد هەریەکە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوکار و رێخۆشکەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و داواشی لە حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانیش کرد هەنگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، دووپاتیشی کردەوە لەوەی “ئەوەی بۆ پارتی گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi