حوزه‌یران 23, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هادی عامری: پۆشمانين كو سەركردەیەكێ وەك مەسعود بارزانی مه‌ ژ ده‌ست دايه‌ 

هادی عامری: پۆشمانين كو سەركردەیەكێ وەك مەسعود بارزانی مه‌ ژ ده‌ست دايه‌ 

باسنيوز:

یەكێك لە دیارترین سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە توندی ڕەخنە لە سەركردەكانی نزیك لە ئێران دەگرێت و لە لەدەستدانی سەرۆك بارزانی بە بەرپرسیاریان دەزانێت.

لە راپۆرتێكدا كە كەناڵی (وەن نیوز)ی عێراقی بڵاوی كردۆتەوە، ئەوە ئاشكرا كراوە، هادی عامری، یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە میانی كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لە لەدەستدانی سەرۆك بارزانی دەربڕیوە. هاوكات سەركردەكانی نزیك لە ئێرانی بە بەرپرسیار لەم بارەیەوە داناوە.

بەپێی كەناڵەكە، هادی عامری لە كۆبوونەوەكەدا گوتوویەتی: ”ئەگەر بە باشی لەگەڵ مەسعود بارزانی مامەڵەمان بكردایە و متمانەیەكی توندمان دروست بكردایە، ئەمڕۆ لەگەڵمان دەبوو.

بەڵام ئەوەی لە 2018 ڕووی دا، وای لێكردین بەهێزترین سەركردەی كورد لەدەست بدەین“.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، هادی عامری لە كۆبوونەوەكەدا گوتوویەتی: ”لەسەرمان بوو پشتیوانی لە فوئاد حوسێن بكەین بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق، بەڵام ئەوكاتە نووری مالیكی كەوتە ژێر فشاری قاسم سولەیمانی كە نەیدەویست بارزانی لە دەرگای سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە بگەڕێتەوە بەغدا“.

كەناڵە عێراقییەكە لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا باسی لەوە كردووە كە عاقڵەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوە دەزانن كە سەرۆك بارزانی و هەڵوێستەكانی، بە پێدانی پۆست گۆڕانیان بەسەردا نایان، بەڵكوو ئەو نەخشە ڕێگاكان دادەڕێژێت، بۆیە پەشیمانن لەوەی لەدەستیان داوە و ئێستا سەرۆك بارزانی لە نێو هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانی دایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi