نوونەرێ حکومەتا هەرێمێ ل ئێكه‌تيا ئەورۆپا: پرسا كۆچبه‌ران په‌یوه‌ندی ب هه‌ڤركيێن سیاسی يێن جیهانی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كێشه‌ی كه له سه‌ر سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه دروستبووه، په‌یوه‌ندی به قه‌یرانێكی سیاسیی نێوانی مینسك و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌یه، كه بێلارووس ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كۆچبه‌رانه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ببن.
د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له نێوان بێلارووس و یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پێش چه‌ند مانگێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌وروپی به‌سه‌ر ئاسمانی بێلارووسدا تێپه‌ڕیبوو، حكومه‌تی ئه‌وێ فڕۆكه‌كه‌ی ناچاركرد كه داببه‌زێت كه به بیانووی هه‌بوونی بۆمب و ته‌قینه‌وه له ناویدا، دواتر زانرا یه‌كێك له سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كانی بێلارووس له ناو فڕۆكه‌كه‌دا هه‌بوو و ده‌ستگیری كرد، بووه جێی ناڕه‌زایی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
راشیگه‌یاند، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بۆ ئه‌م كاره، لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆنی بێلارووس ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانكرد، دواتر خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی بێلارووس سه‌ركووتكران، وایكرد كه یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی تووند به‌رامبه‌ر مینسك بنوێنێت.
ئاماژه‌یپێكرد، بابه‌تی دووه‌م بریتییه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و یه‌كێی ئه‌وروپا، كه له سه‌ر بابه‌تی گازی سرووشتی كۆمه‌ڵێگ گرفتیان هه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌زانین نرخی گاز به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته بارگرانییه‌كی زۆر به‌سه‌ر هاووڵاتیانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، جیا له‌وه‌ش رووسیا خه‌ریكی دروستكردنی ( ستریم 2)، بۆرییه‌كی نوێی گازه كه پۆڵۆنیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر له‌باره‌یه‌وه دژن و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه.
جه‌ختیكرده‌وه، چاودێران پێیان وایه بێلارووس له لایه‌ن ڤلادیمێر پووتن له دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنرێت، كه له ئێستادا ناتوانن جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی بكه‌ن، له رێگه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه دژایه‌تی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه رووسیا و بێلارووس كۆبوونه‌وه‌یان دژی ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه، بۆیه ئه‌گه‌ر بته‌وێت سزای ئه‌وروپا بده‌ی ده‌بێت به هێزی نه‌رم بێت، هاوشێوه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا له رێگه‌ی كۆچبه‌رانه‌وه كردی، بێگومان كاریگه‌ری زۆری بۆسه‌ر ئه‌وروپاوه دروستكردووه.
گوتی: هه‌ر ئه‌وه نییه كه خه‌ڵك ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان كۆچی بێلارووسیایان كردبێت، ئه‌فغانی و سووری و كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی دیكه له رێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا په‌ڕینه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ش روونه كه بێلارووس په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر خراپیشی له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ رووسیا رێگه‌یان خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له رێگه‌ی مینسك به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به توركیاوه كۆچی ئه‌وروپایان ده‌كرد، ئێستا به بێلارووس ده‌په‌ڕنه‌وه.
باسیله‌وه‌شكرد، كاتێك ده‌بینرێت كه دكتاتۆرێك كه مافی هاووڵاتیانی خۆی پێشێل ده‌كات، چۆن رێگه به پرسی كۆچ و په‌نابه‌ران ده‌دات، ئه‌گه‌ر پرسێكی سیاسی نه‌بێت.
گوتیشی: یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ئه‌و رێگایه دابخرێت، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان و بێلارووس خراپه، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی سێیه‌م گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مینسك بكرێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌و كۆچبه‌رانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان، ئه‌وروپا ناتوانێت هاوكاری په‌نابه‌ران بكات، چونكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێلارووس باش نییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی