زانیارى لدۆر بێنڤه‌دانا فه‌رمی يا ڕۆژا هه‌ڵبژارتنان دئێنه راگه‌هاندن
باسنيوز:
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیه‌نێت، بۆ ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، پێویستیان بە قوتابخانەكانە و دوو ڕۆژ دەوام لە قوتابخانەكان ناكرێت.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “بۆ ئامادەكاریی ڕۆژی هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئێمە چەند ڕۆژێك پێویستمان بە قوتابخانەكان هەیە، بۆیە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان هەماهەنگیمان كردووه بۆ ئەوەی قوتابخانەكان وەربگرین”.
سەبارەت بەوەی چەند ڕۆژ پێویستیان بە قوتابخانەكانە، بەرپرسەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن گوتی: “لە 6/10/2021ه‌وە دەست بە گواستنەوەی كەره‌ستەكانی هەلّبژاردن بۆ بنكەكانی دەنگدان دەكرێت، بەڵام ئێمە سێ ڕۆژ پێویستمان بە قوتابخانەكان هەیە، كه ڕۆژانى 8 و 9 و 10ى مانگه، ڕۆژێك هەینییە و خۆى پشووە، كەواتە دوو ڕۆژ لە قوتابخانەكان دەوام ناكرێت”.
ئامانج عەزیز ئاماژەی بەوەش دا، ڕۆژی 11ی مانگ پێویستیان بە قوتابخانەكان نابێت.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، كه ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، كه ڕۆژى 10/10/2021ه، له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومییه‌كانیش پشووى فه‌رمییه.
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: “دوو ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردن قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن ڕادەستی کۆمسیۆن دەکرێن، ڕۆژێک لە دوای هەڵبژاردنیش خۆمان ڕێک دەخەینەوە، پاشان دەست بە خوێندن دەکرێتەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی