کۆمبوونا پەرلەمانێ عێراقێ بۆ هەفتيا داهاتى هاته پاشخستن
باسنيوز:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجام بدرێت، بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا.
راگەیاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی پەسندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو 27ی03ی2021 دواخرا.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعییەکان لەسەر دەقێکی هاوبەش لە پرۆژە یاسای بودجە رێککەوتن، بەڵام ئەمڕۆ لایەنە شیعییەکان ده‌ستكاری مادده‌ی 11یان کردووە و پێشنیازێكی هاوپه‌یمانی سائیروون زیاد كراوه، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ رێككه‌وتنی شاندی هه‌رێمی كوردستان درووست كردووه.
هەروەها لای خۆیەوە د. بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: “رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه شیعییه‌كان و شاندی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، ته‌نیا پێشنیازێك بۆ مادده‌ی 11 زیاد كراوه، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕگه زیادكراوه‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه”.
گوتیشی: “دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان گۆڕانکاری لە هیچ بڕگەیەک قبوڵ ناکات و دانیشتنی پەرلەمانیش بۆ چەند رۆژێک دوا دەخرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی