حکوومەتا هەرێما کوردستانێ راگەهاندنه‌كێ به‌لاڤ دكت
باسنيوز:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی تۆپبارانی ئێران بۆ سنووره‌كان و هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاگەیاندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، “دوێنێ سێشەممە 9l7l2019 لە ناوچه‌ى پیرانشارى سنوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر چەند ئەندامێکى سوپاى پاسداران، له به‌رامبه‌ردا کۆمارى ئیسلاميى ئێران ناوچە سنووريیەکانى ناوخاکى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوەدەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون. هه‌ردوو ڕووداوه‌كه مايه‌ى نيگه‌رانى و ناڕه‌زاييى ئێمه‌يه”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2019، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “کاتژمێر 12:10 خولەکی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوندێکی سنووری سیدەکانیان تۆپباران کرد و بەھۆیەوە منداڵێک شەھید بووە و دوو منداڵی دیکەش بریندار بوون”.
دەقی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگه‌يه‌ندراوێك له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه:
دوێنێ سێشەممە 9l7l2019 لە ناوچه‌ى پیرانشارى سنوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر چەند ئەندامێکى سوپاى پاسداران، له به‌رامبه‌ردا کۆمارى ئیسلاميى ئێران ناوچە سنووريیەکانى ناوخاکى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوەدەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون. هه‌ردوو ڕووداوه‌كه مايه‌ى نيگه‌رانى و ناڕه‌زاييى ئێمه‌يه.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه هه‌رێمى كوردستان كه سه‌لماندوويه‌تى له ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگيرييه و ڕێز له هاوسنوورى و دراوسێيه‌تى ده‌گرێت، هه‌رگيز ڕێگە نادات و به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵ ناكات سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆمارى ئیسلاميى ئێران دەکەین بۆردومانكردنى ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونى دانيشتووان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
10/7/2019
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی