حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مێژوویا ئالايێ کوردستانێ

مێژوویا ئالايێ کوردستانێ
باسنيوز:
هەر نەتەوە و گەلێک بۆ ناساندن و پێناسەی خۆی، کۆمەڵێک هێما و سیمبۆلی نەتەوەیی هەیە کە یەک لەوان ئاڵایە، کوردیش وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت ئاڵای فەرمیی خۆی هەیە .

ئاڵای کوردستان پێکاھاتووە لە سێ ڕەنگ و دروشمێک لە ناوەندی.

ڕەنگەکان

ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتوە، لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕنگی سپییە و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی. لە ساڵی (٢٠٠٩)دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا ڕۆژی (١٧)ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک، وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

دروشمی نەتەوەیی

دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ پەڕ (تیشک) ی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە کە ڕێکەوتی ٢١ی ٣ دەگەیەنێت کە سەرەتای ساڵی کوردییە. بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ (تیشک) تێدەپەڕێت.

پۆلێنكردنی مێژووی ئاڵای كوردی:

1-ڕاپەڕینی بەتلیس لە ساڵی 1914 ئاڵایەكی هەبوو بە قوماشێكی زێڕین دروست كرابوو ئایەتێكی قورئانی تێدا بوو.

2-ئاڵای سەردەمی شێخ مەحموود لە ساڵی 1919 لەسەر باڵەخانەی ئەفسەری سیاسی بەریتانیا هەڵكرا كە بریتی بوو لە مانگێكی سور و ڕووبەرێكی سەوز.

3-ئاڵای سەردەمی شۆڕشەكەی سمكۆخانی شكاك لەساڵی 1922 هەڵكرا تێیدا نووسرابوو كوردستانی ئازاد.

4-شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی 1925 ئاڵایەكی كردە پێشەوایەتی بۆ شۆڕشەكەی ڕەنگی سەوز بوو كە ڕۆژێكی لە ناوەڕاست بوو.

5-لە سەردەم كۆمەڵەی هیوا لە ساڵی 1937 ئاڵایەكیان هەبوو، ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە بە قورئان و خەنجەر و ئاڵا دەبوو سوێند بخۆن.

6-حزبی ئازادیی كوردستان لە ساڵی 1938 دەمەزرا، ئاڵایەكەیان بریتی بوو لە دوو خەنجەر و سی ئەستێرە.

7-بۆ یەكەمجار لە سەردەمی دامەزراندنی كۆماری کوردستان لە ڕێكەوتی 17/12/1945 بە بۆنەی لابردنی دوایین دامودەزگا و ئاسەواری حکوومەتی پاشایەتی بەدەستی هێزی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان کە شارەوانیی مەهاباد بوو، لەوێ بە فەرمی و لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا ئاڵای کوردستان هەڵکرا و لە ڕۆژەوە تاكوو ئێستا وەك ئاڵای كورد و کوردستان ماوەتەوە.

ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان بەپێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ی ١١/١١/١٩٩٩ کە لە یاسای ژمارە(١٤)ی ساڵی ١٩٩١ سەرچاوەی گرتووە، شێوازی ئاڵاکە و پێوانەکان و شیوازی هەڵدانی دیاری کراوە.

ئەم ئاڵایە هاوشانی سیمبۆل و هێما نەتەوەییەکانی دیکەی وەک، سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، پێشمەرگە، ئاڵا بە ڕەمزی هەرمانی نەتەوەیی کورد دەژمێردرێت و لەلای زۆربەی هێز و پارتە سیاسییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ئاڵایە بە فەرمی ناسراوە لە بۆنە فەرمییەکاندا هەڵ دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi