حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

جێگرێ پارێزگارێ دهۆك: گوژمەكى زۆر بۆ پڕۆژێن دھۆكێ دێ ئێته‌ خەرجكرن 

جێگرێ پارێزگارێ دهۆك: گوژمەكى زۆر بۆ پڕۆژێن دھۆكێ دێ ئێته‌ خەرجكرن 

دھۆك-KDP.info-

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، زیاتر لە ھەشت ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلار بۆ بەڵێندەرانی پارێزگای دھۆك خەرج دەكات، جێگری پارێزگاری دھۆكیش دەڵێ، خەرجكردنی ئەو پارەیە، لە ڕووی ئاوەدانكردنەوەوە كاریگەری لەسەر پارێزگای دھۆك دەبێت.

عوسمان یوونس، جێگری پارێزگاری دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “لە ڕۆژانی رابردوودا سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە دوو شێواز پارەی پترۆدۆلاری بۆ پارێزگای دھۆك خەرج كردووە و بڕی ملیۆنێك دۆلار لە پارەكەی بۆ پڕۆژەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خەرج كردووە و تێیدا ٦٧ كۆمپانیا سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی ئەو پارەیە، چونكە ساڵانی رابردوو كۆمپانیاكان چەندین پڕۆژەیان لەو ناوچانەدا جێبەجێ كردووە”.

جێگری پارێزگاری دھۆك دەڵێت: “ھەر بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری دیكە لە پارەی پترۆدۆلار بۆ بەڵێندەران خەرج كراوە، كە لەو پارەیە حەوت ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بەر پارێزگای دھۆك كەوتووە و دووملیۆن و ٥٠٠ ھەزاریش بەر پارێزگای ھەولێر كەوتووە، پارێزگای سلێمانییش پێشتر ئەو پارەیەی وەرگرتووە، لەبەر ئەوە پشكی نەبووە”.

یوونس ئاماژەیشی دا: “چەكی پارە بەسەر بەڵێندەرانی دھۆكدا دابەش كراوە و دەتوانن لەو بانكانەی دیاری كراون، پارەی خۆیان وەربگرن، پێشبینییش دەكەین پارەی دیكەیش بۆ بەڵێندەران خەرج بكرێت لەگەڵ باشبوونی رەوشی دارایی حكوومەت، چونكە ئەنجوومەنی وەزیران بەڵێنی پێ داوین ھەر پارەیەك بێتە بەردەستیان، بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت”.

دەشڵێ: “خەرجكردنی ئەو پارەیە كە بڕەكەی ھەشت ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلارە، بۆ پارێزگایەكی وەك دھۆك كاریگەری لەسەر بازاڕ و ئاوەدانكردنەوەی دەڤەرەكە دەبێت، چونكە كە پارەی قەرزی بەڵێندەران كەم ببێتەوە، ئامادەن پڕۆژەی دیكە جێبەجێ بكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi