داوى ژڤان بۆ به‌لاڤكرنا موچێ هه‌يڤا 9هاته دياركرن
SNN:
له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆی ئه‌مساڵی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه ڕونكردنه‌وه ده‌درێت، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش چاوه‌ڕوانده‌كرێت تاوه‌كو 22ی ئه‌م مانگه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه بهێنرێت، هاوكات سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵیش زانیاریه‌ك ئاشكراده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بهSNNدراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ موچه‌ی مانگی نۆی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دابه‌شبكرێن، به‌ڵام تائێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی هیچ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كی دیكه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوكات چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆش 9ی 12ی 2018 موچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ستیش دابه‌شبكرێت و هیچ گرفتێك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست دروستنه‌بێت كه لیستی موچه‌یان بۆ ئاماده‌كراوه.
له‌و زانیاریانه‌ی بهSNN دراون ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9ی ئه‌مساڵ تا 22 بۆ 23ی ئه‌م مانگه كۆتایی پێده‌هێنرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11و 12)ی ئه‌مساڵه‌وه بدات، چونكه وه‌كو زانیاریه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، هیچ بڕیارێك تائێستا له‌باره‌یانه‌وه نه‌دراوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، تائێستا هیچ پێشنیازێكی له‌و شێوه‌یه‌ش له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاراسته‌ی بانكه‌كان نه‌كراوه كه موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ بدرێت و موچه‌ی مانگه‌كانی (11و 12) بكرێته پاشه‌كه‌وت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی