حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئيساله‌ بترين رێژا بارانێ ل دهۆکێ هاتيه‌ تۆمارکرن 

ئيساله‌ بترين رێژا بارانێ ل دهۆکێ هاتيه‌ تۆمارکرن 
رووداو – هەولێر

لە 24 كاژێری رابردوودا زۆرترین بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە، كە 45 ملیم بووە، تاوەكو ئێستاش زۆرترین بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگای دهۆك تۆمارکراوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، زۆرترین بارانبارین لە 24 كاژێری رابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە بووە، كە 45 ملیم باران باریوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هەروەها گوتی “لەهەمان کاتدا زۆری بارانبارینی 24 كاژێری رابردووش لە پارێزگای دهۆک بووەتە هۆی ئەوەی زۆرترین بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لەو پارێزگایە بێت، بەجۆرێك تاوەكو ئێستا 370.3 ملیم بارانی لێ باریوە، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو تاوەكو ئەم كاتە تەنیا 55.4 ملیم بارانی لێ باریبوو”.

كۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان:

دهۆك: 370.3 ملیم ‌
سلێمانی: 366.1 ملیم ‌
هەڵەبجە: 323.8 ملیم ‌
هەولێر: 285.7 ملیم ‌
كەركووك : 206.4 ملیم

ساڵی رابردوو تاوەكو ئەمكاتە رێژەی بارانبارین لە پارێزگاكان بەمجۆرە بووە:

سلێمانی: 116.1ملیم
هەڵەبجە: 63.8 ملیم
هەولێر: 62.7 ملیم ‌
دهۆك: 55.4 ملیم
كەركووك : 18.7ملیم

كۆی گشتی بارانبارینی ساڵی رابردوو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان:

سلێمانی: 836.6 ملیم
هەڵەبجە: 535.6 ملیم
دهۆك: 520.7 ملیم
هەولێر: 437.6 ملیم
كەركووك: 279.5ملیم

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi