حكوومه‌تا هه‌رێمێ بریار دا 500 ملیارێن قه‌رێن بانكێن ئه‌هلی بده‌ت
وشه:
به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری خه‌رجكردنی ٥٠٠ ملیار دینار قه‌رزی بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت “ئه‌هلی” ده‌ركردووه. ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه “ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر متمانه به بانك بكات و هۆكارێكیشه بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووریی كوردستان”.
له چوار ساڵی رابردوودا به‌هۆی بڕینی بودجه‌ی كوردستان به به‌غدا /شوباتی 2014/ و شه‌ڕی تیرۆر و هه‌رزانی نرخی نه‌وت و هاتنی دوو ملیۆن ئاواره، كوردستان كه‌وته دۆخێكی دارایی سه‌خته‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه باری ئابووری به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
به‌شار عه‌لی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان به”وشه” ڕاگه‌یاند, “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه ٥٠٠ ملیار دیناری له بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت قه‌رز كردبوو، به‌ڵام ئێسته كه دۆخی ئابووری هه‌رێم باشتر بووه، بڕیاری داوه ئه‌و ٥٠٠ ملیار دیناره بداته‌وه بانكه‌كان و بڕیاره‌كه ده‌رچووه و ئه‌و پاره‌یه ده‌خرێته‌وه سه‌ر حیسابی بانكه‌كان”.
به‌گوته‌ی عه‌لی، “ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و وا ده‌كات خه‌ڵك زیاتر متمانه به بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن، جگه له‌وه‌ی له هه‌ر وڵاتێك بانكی ئه‌هلی خاڵی گرنگی ئابوورین، چونكه بانكی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌ر وڵاتێك بێ كێشه بن، ئابووری ئه‌و وڵاته سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو ده‌بێت”.
له چوار ساڵی رابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كه 95 بانكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌یه، ئیفلاسیان كرد و ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌ڵكیشیان نه‌ده‌دایه‌وه كه له بانك دانرابوو، بۆ پاره‌ی مووچه‌یش كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی پێش 2015 بوو، بانك پارتی پێویستی نه‌بوو.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه “ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه بۆ بانكه‌كانی كه‌رتی بگه‌ڕێته‌وه، كاری باشی پێ ده‌كه‌ن و قه‌رزی پێ ده‌ده‌ن و وه‌به‌رهێنانی پێ ده‌كرێت، بۆیه هه‌نگاوێكی گرنگه حكوومه‌ت گرتوویه‌تییه به‌ر و سوودی زۆری بۆ ئابووریی كوردستان ده‌بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی