حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەردانەکەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا کلیلی چارەسەری کێشەکانە

سەردانەکەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا کلیلی چارەسەری کێشەکانە

K24- هه‌ولێر:

پسپۆڕانی سیاسی و یاسایی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە گرنگ دەزانن و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی پەیوەندی هەولێر و بەغدای خستە قۆناغێکی تازەوە، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، ئه‌و سه‌ردانه‌ دەبێتە هۆی چارەسەری کێشەی کەرکووک و پڕۆژە یاسای بودجە و کێشە دەستووریەکانی هەردوولا. داواش دەکەن لایەنە سیاسیەکان پشتگیری ئه‌و سه‌ردانه‌ی بارزانی بکەن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئازاد عوسمان, پسپۆڕی یاسایی له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 دووپات ده‌كاته‌وه‌، ئەم سەردانەی بارزانی هەولێر و بەغدای خستووه‌ته‌ قۆناخێکی تازەوه‌، بەو جۆرە دەبێتە کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان، بە تایبەت کێشە دەستووریەکانی وەک چارەسەری مادەی 140 و پشكی هه‌رێم له‌ بودجەی گشتی عێراق، کە ئەم دوو گرێ كوێرانه‌ کێشەی سەرەکی هەردوولان.

لە رووی سیاسیشەوە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی کاردانەوەی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوه‌، بە جۆرێک وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش پشتگیری گفتوگۆکان دەکەن.

سیاسیەکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئەم قۆناغه‌ تازەیەى لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست دەبێت، بەرهەمدار دەبێت و چارەسەری زۆرێک لە کێشەکان دەکات, ده‌شڵێن: پێوستە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش پشتگیری بکرێت.

لە ماوەی رابردوودا سەردان و گفتوگو لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی کێشەکان چاره‌سه‌ر بكرێن‌, به‌ڵام دواى سەردانەکەی سەرۆک بارزانى بۆ بەغدا و نەجەف، توانرا هەردوولا بخاتە قۆناغێکی تازە و بەپرسانی عێراقیش بە سەردانيكى مێژوويی و سیاسی پڕ بەرهەم ناوی دەبەن.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا كاردانه‌وه‌ى زۆری لێكه‌وتەوە و چين و توێژه‌كانى كوردستان به‌گه‌شبينييه‌وه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌ڕوانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi