حكوومهتا ههرێما كوردستانێ بڤى مهرجى دێ پابهندى بودجێ بت
باسنيوز:
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕای گهیاند، كۆبوونەوەیەكیان لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێم ئەنجام داوە و، تێیدا داواكاریی كوردیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا ئامادە كردووە و ئاڕاستەی بەغدایان كردووە. ئاشكراشی كرد، كه حكوومهتى ههرێمی كوردستان پابەندی بودجە دەبێت ئەگەر داواكارییەكانی كورد جێبەجێ بكرێن.
فازڵ نەبی، ڕاگەیاند: “لهكۆبوونهوهیهكدا، كه لهكۆبوونهوهیهكدا له وهزارهتى دارایی ههرێمی كوردستان، پێشنیاز كرا پشكی ھەرێم وەكوو ساڵانی پێشوو بگەڕێتەوە، داوامان كرد ئەو خهرجییه سیادییانهى بڕەكەیان زۆرە لاببرێن و ئهو خهرجییانهش لابراون وەك ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرھێنان و پێدانی پارەی وەبەرھێنەران، بگەڕێندرێنەوە ناو بودجە”.
جهختیش كراوهتهوه، كه لە ھەر شوێنێك ناوی پارێزگاكان هێنرابێت، پێویستە بۆ ھەرێمی كوردستان بگۆڕدرێت و ئەوەی پێشمەرگەیش ھەندێك گۆڕانكارییان تێدا كردووە، بۆیە پێویستە پشكی ھەرێم لەسەر ئەو بنەمایە دابین بكرێت و سەرۆكی حكوومەتیش ڕەزامەندیی لەسەر ئەو پێشنیازە داوە، ئەگەر حكوومەتی عێراق جێبەجێی بكات، ههرێمی كوردستانیش پابەند دەبێت بە داواكاریی ئەوانەوە.
ئاماژەیشی دا، سەرۆكوەزیرانی عێراق دۆستی كوردە و لەگەڵ گەڕانەوەی پشكی ھەرێمی كوردستانە لە بودجەدا، بەڵام ئەویش كێشەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ھەیە، بۆیە دەیەوێت بە رەزامەندیی ھەموو لایەك كێشەی بەشە بودجەی ھەرێم چارە بكرێت، نەك تەنیا خۆی ئەو بەرپرسیارەتییە بگرێتە ئەستۆ و دواتر ئەو بە بەرپرسیار دابنرێت.
هاوكات ئیخلاس سەباح، ئەندامی لیژنەی دارایی پهرلهمانى عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ ھەردوو لیژنەی داراییی پەرلەمانى عێراق و لیژنەی وەزارەتی داراییی حکوومەتی عێراق کۆ بوونەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک پێشنیار خرانە ڕوو، لەوانە زیادکردنی نرخی بەرمیلی نەوت و بوودجەی پێشمەرگە و، داواش کرا، ھەرێم و بەغدا ڕێککەوتنێک بکەن و بیخەنە بەردەم لیژنەکە بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدەن”.
ڕوونیكردهوه، كه ههفتهیهك ماوه دەدرێتە ھەرێم و بەغدا بۆ ئەوەی ڕێک بکەون و هەفتەی داھاتوو جارێکی دیکە لیژنەکە کۆ دەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی