نێچیرڤان بارزانى: كێشان لگه‌ل به‌غدا دێ چاره‌سه‌ركه‌ین
وشه:
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رای گه‌یاند، ئاماده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌مشه‌و له شارى هه‌ولێر كۆمپانیاى دانا غاز و حكوومه‌تى هه‌رێم یادى 10 ساڵه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازى سرووشتیان كرده‌وه و له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتارێكى پێشكه‌ش كرد و ڕاى گه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌و په‌ڕى رێز و پێزانینمان بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌یه، كه رۆژگارێك كاریان له‌گه‌ڵ كردین، كه‌س ئاماده نه‌بوو كار بكات.
زیاتر گوتى، 11 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاى داناغاز و هاوبه‌شه‌كانى واژوو كرا و ساڵێك دواتر كۆمپانیاكه توانى ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان گوتى، هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانه قۆناغى داهاتوو قۆناغى چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گوێره‌ى میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان.
سه‌رۆكى حكوومه‌ت داواى كرد كه كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بێنه كوردستان و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن هاوشێوه هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى تر كه له كوردستان كارده‌كه‌ن.
له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووكیش نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك به بۆرنى نه‌وتى كوردستان سوودى بۆ عێراق و داهات به گشتیی ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی