نێچیرڤان بارزانی لگه‌ل شانده‌كی نۆژدارێن خۆبه‌خشێن ئەمریکی كۆمبوو
باسنيوز:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی پزیشکانی خۆبەخشی ئەمریکی کۆبوونەوە.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/11/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ڕێكخراوی GSMSGى ئه‌مریكیی خۆبه‌ش كرد كه له ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ و نه‌شته‌رگه‌ر پێكهاتبوو و هه‌فته‌یه‌كه له كه‌مپه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
شاندی میوان پوخته‌یه‌كی كار و پرۆژه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو و ڕۆڵى خه‌ڵكى كوردستانیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان به جێگه‌ی ڕێز و پێ‌زانین قبووڵ كرد، بۆیه به باشیان زانیوه بێن له بواری پزیشكیدا خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی وێراى ده‌ستخۆشى بۆ كارى مرۆییان، سوپاسی كردن و هیوای خواست له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن و پشتگیریى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پرۆژه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی