شاندهکی وەزارەتا پێشمەرگەى سەرهدانا هەنگاریا دکت
باسنيوز:
لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی حکوومەتی هەنگاریا، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
لەمبارەیەوە سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری گوێڕ – مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە کەناڵی (کوردستان24)ی ڕاگەیاند، لەسەر داوای حکوومەتی هەنگاریا شاندێکی هێزەکانی پێشمەرگە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
سیروان بارزانی ڕوونیشکردەوە، لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و پەرلەمانی هەنگاریا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی شەڕی داعش و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی