حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سزايێن ئەمریکا بۆ سەر ئيرانێ نابنه‌ مەترسی بۆ ھەرێما كوردستانێ 

سزايێن ئەمریکا بۆ سەر ئيرانێ نابنه‌ مەترسی بۆ ھەرێما كوردستانێ 
باسنيوز:

له‌ رۆژى یەكشەممە سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان ڕایگەیاند گەمارۆ ئابووری و سزاكانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، ھیچ مەترسییەکی بۆ سەر ھەرێمی كوردستان نابێت.

مستەفا عەبدوڕەحمان سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند “گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کاریگەری خراپی بۆ ئابووری ھەرێمی کوردستان نابێت، چونکە ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی کوردستان، مێژوویەکی دێرینی ھەیە و تاوەکو ئێستە بەردەوامە”.

گوتیشی “پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا ھەیە، ڕۆژانە لەسەر خەتین و تەنانەت ئەوانیش دەڵێن ئێمە بیرمان لەوە نەکردووەتەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئالوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێوەدا بوەستێنین، ھەروەھا ئەمریکا تاوەکو ئێستە بیری لەوە نەکردووەتەوە ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوەستێنێت”.

ئاماژەشی بەوە دا كە ئەمریکا پێی باشە ھاوکاری حکومەتەکەی د.عادل عەبدولمەھدی بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، بۆیە بەھیچ شێوەیەک لە کاتی گەمارۆ ئابوورییەکەیدا بۆ سەر ئێران، وا ناكات سنوورەکانی عێراق بەسەر ئێراندا دابخرێن.

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان دووپات كردەوە كە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی گەمارۆکەدا نەتوانێ نەوت بکڕێ یان بیفرۆشێت، ئەوکاتە زیانی پێدەگات، بەڵام ھیچ زیانێکی بۆ هەرێمی كوردستان نابێت.

سبەی دووشەممە ئەمریكا قۆناخی دووەمی سزاكانی بۆ سەر ئێران دەستپێدەكات، كە مامەڵەی بازرگانیی نەوت و بانكەكان و كەرتەكانی گواستنەوە دەگرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi