حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پارتی سەرۆکایەتیا ئێكه‌م روونشتنا پەرلەمانێ کوردستانێ وەردگرت

پارتی سەرۆکایەتیا ئێكه‌م روونشتنا پەرلەمانێ کوردستانێ وەردگرت

باسنيوز:

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بەپێی مەرسوومێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 12ـی رۆژی سێشەممە 6/11/2018، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی یاسا و عورفی پەرلەمانی، یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن بەتەمەنترین پەرلەمانتارەوە، دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخوات، سەرۆکایەتی دەکرێ.

بۆ یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان، رێڤینگ محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەردەگرێت، تا ئەو کاتەی لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دیاری دەکەن.

رێڤینگ محەمەد، کاندیدی دەرچووی پارتییە. لە ساڵی 1951 لە شاری ئامێدی. لە سنووری پارێزگای دهۆک لە دایک بووە.

کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ:

– بەخێرهاتنی هەموو پەرلەمانتاران دەکرێ.

– چەند ئایەتێکی قورئان دەخوێندرێتەوە.

– پەرلەمانتاران خولەکێک بۆ شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی کوردستان دەوەستن.

– پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.

رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی سێشەممە 30/10/2018، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.

ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان:

– پارتی دیموکراتی کوردستان، 45 کورسی.

– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 21 کورسی.

– بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی.

– نەوەی نوێ، 8 کورسی.

– کۆمەڵی ئیسلامی، 7 کورسی.

– بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)، 5 کورسی.

– ئازادی، 1 کورسی.

– سەردەم، 1 کورسی.

پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):

– تورکمان، 5 کورسی.

– مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.

– ئەرمەن، 1 کورسی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi