ئێكهتى داخوازا رێککەفتنێ ل پارتی دكت
باسنيوز:
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە گرنگیی ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکاتەوە و داوا دەکات هەردوو حزبەکە ڕێک بکەون.
عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “یەکێتی لێژنەیەکی پێکھێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە، بێگومان ھەر کاتێک ئەو لێرنەیە گەیشتە ھەر دەرئەنجامێکی دیاریکراو، دواتر سەرکردایەتی دەرئەنجامەکانی پەسەند دەکات“.
ڕوونیشیکردەوە، یەکێتی و پارتی ئەزموونێکی زۆری حکومڕانییان پێکەوە ھەیە، دۆستایەتی و ھاوکاریی یەکێتی و پارتی دەبێتە ھۆکاری ئاشتی و ئارامی لە ھەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەش دا: “ھەندێکجار باسی کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی دەکەن، بەڵام کێشەکانی پارتی و یەکێتی زۆر گەورە نابێت، چونکە ئەم وڵاتە بەبێ پارتی و یەکێتی بەڕێوە ناچێت“.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی داوای ڕێککەوتن لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و نایشارێتەوە: ”ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ بەردەوامیی ئاشتی و ئارامی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانمان لەگەڵ ناوەند، کارێکی گرنگە و پێویستە ئەو دوو لایەنە لێک تێگەیشتنیان ھەبێت، ھەرچەندە ڕێککەوتنی ستراتیژیی پارتی و یەکێتی ھەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام پێویستە پێداچوونەوە بەو ڕێککەوتنەدا بکرێت، چونکە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بە زەروور دەزانین“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایانگەیاندووە، بەهۆی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە یەکێتی پشتی بە ڕێگەی زۆرینە و کەمینەی پەرلەمانی بەست، پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزی تێکەوتووە و لەمەودواش پارتی بە هەمان شێوە پشت بە زۆرینە و کەمینەی پەرلەمانی دەبەستێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی