نێچیرڤان بارزانی: زيانڤێكه‌فتيێن بازارێ لەنگە ل هەولێرێ دێ ئێنه قه‌ره‌بووكرن
رووداو-هەولێر
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لە سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر راگەیاند و گوتی: “ئه‌وه‌ى له توانادا بێت قه‌ره‌بووى زيانلێكهوتوان ده‌كرێته‌وه”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و زیاتر لە 1200 دووکان سووتان. نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە لە توویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند: “سووتانى بازاڕى له‌نگه له هه‌ولێر زۆر نيگه‌رانى كردم. هاوسۆزى زيانلێكهوتوانم. ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌دواداچوون بۆ زيانه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێكارى پێويست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات. دڵنيا بن ئه‌وه‌ى له توانادا بێت قه‌ره‌بووى زيانلێكهوتوان ده‌كرێته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی