ئاژانسا (فرانس پرێس) به‌حسێ پێگەهێ بهێزێ سه‌رۆك بارزانی ل هه‌ولێر و به‌غدا دكت
باسنيوز:
دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستاندا، ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) باس له پێگه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بەهێزی بۆ نێو كایەی سیاسی دەكات.
ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ڕه‌نسی له ڕاپۆرتێكیدا ئەمڕۆ دووشه‌ممه نووسیویه‌تی “ئه‌گه‌رچی پۆستی ته‌شریفاتی سه‌ركۆماری عێراق له ڕێگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بۆ به‌رهه‌م ساڵح بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌نگی زیاتری له گفتوگۆكانی به‌غدا هەیە، پارتی دیموكراتی كوردستانە به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی”.
دوای ناساندنی پارتی وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی كوردی له كوردستان و عێراق، ڕاپۆرته‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پارتی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانی لیسته كۆتاكان و به‌بێ یه‌كێتی، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان دابمه‌زرێنێت.
د. عادل باخه‌وان توێژەرێكی كوردە له پاریس، لە وەڵامی پرسیاری ئاژانسە فەرەنسیەكەدا گوتوویەتی “له به‌غدا ناكرێت هیچ هه‌نگاوێك به‌بێ مه‌سعوود بارزانی بنرێت، له كاتێكدا سه‌نگی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی كوردی لای بارزانییه”.
د. باخه‌وان پێی وایه پارتی دیموكراتی كوردستان له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا داوای پۆسته‌كانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری دارایی و وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی