حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كۆمسیۆن: ھەموو ئامادەكاری بۆ دەنگدانا تایبەت هاتينه‌ كرن

كۆمسیۆن: ھەموو ئامادەكاری بۆ دەنگدانا تایبەت هاتينه‌ كرن

هەولێر -KDP.info-

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەتی تەواو كردووە و، رۆژی ھەینی ٢٨ی ئەیلوول، لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستاندا دەرگای بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا دەكرێنەوە.

سەرۆكی فەرمانگەی پارێزگای ھەولێر لە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “ھەموو ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت كراوە، كە بڕیارە رۆژی ٢٨ی ئەیلوول بەڕێوە بچێت”.

ئارام نەجمەددین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “رۆژی ٢٨ی ئەیلوول، لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٧٢ هەزار و ٧٣٢ كەس مافی دەنگدانی تایبەتیان ھەیە و لە رێگەی ٤١ بنكە و ٢٠١ وێستگەوە دەنگ دەدەن، دابەشكردنی دەنگدەران بە شێوەیەكە ھیچ بنكەیەكی دەنگدان ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگی لێ دەدەن لە دوو ھەزار دەنگدەر زیاتر نییە، ئەمەیش بۆ ئەوەیە تا قەرەباڵغی و كێشە دروست نەبێت لە كاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا”.

لەبارەی دابەشكردنی دەنگدەران و ئەو كێشە و ئاستەنگای لە ھەڵبژاردنەكانی رابردوو بۆ دەنگدەرانی تایبەت دروست ببوون، نەجمەددین ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “ئێمە دەنگدەرمان بە سیستم دابەشی سەر بنكە و وێستگەكان كردووە، واتە ھەر كەسێك مافی دەنگدانی تایبەتی ھەبێت، ناوەكەی لە چ بنكەیەكە بە لیست دراوەتە ئەو یەكە و شوێنی دەوامكردنەكەی و دەتوانێت لە رێگەی سەرووی خۆیەوە بزانێت دەنگ لە چ بنكەیەك دەدات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi