حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دابەشکرنا مووچەى دەست پێ کر

دابەشکرنا مووچەى دەست پێ کر

باسنیوز:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەست پێکرد و سەرەتا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨، دابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێ کردووە.

بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە، مووچەی هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابەش بکرێت.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ (باسنیوز)ی ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی دابەش دەکرێت و ئەگەر هەیە هەر لەو دوو ڕۆژەدا، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریش دابەش بکرێ.

ئەوە دووەمین مانگە وەزارەتی دارایی بەبێ هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی، مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا فەرمانبەران بە تەواوەتی ئەو ڕۆژە نازانن کە تێیدا مووچەی مانگانەیان وەردەگرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi