زانیارییه‌كا نوو ده‌رباره‌ی دانا مووچێ پاشكه‌فتى دئێته ئاشكه‌راكرن
SNN:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێكی دڵنیایی ئاڕاسته‌ی موچه‌خۆران ده‌كات له‌باره‌ی سیستمی پاشكه‌وتی موچه و گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه پاشكه‌وتكراوه‌كان، ئاشكراشیده‌كات، پلانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه سیستمی پاشكه‌وت به‌یه‌كجاری له‌سه‌ر موچه هه‌ڵبگرێت.
ئاواز حه‌مید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به SNNی ڕاگه‌یاند،” تائێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه كه له‌ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2019ی هه‌رێمی كوردستاندا، كار به یاسا كۆنه‌كه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی ده‌كرێت یاخود ئه‌م یاسایه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه”.
وتیشی: له ئێستادا كه باری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌راورد به پێشتر زۆر باشتره، بۆیه پلانه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌یه كه كار بۆ لابردنی سیستمی پاشكه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
ڕونیشكرده‌وه دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، حكومه‌ت له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كار له‌سه‌ر میكانیزمێك بكات بۆ دانه‌وه‌ی موچه پاشكه‌وتكراوه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت هه‌ر جاره و رێژه‌یه‌ك له‌و پاشكه‌وته بۆ موچه‌خۆران بگه‌ڕێنێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی