حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆك بارزانی لگەل سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنیـی يێن عێراقێ کۆمبوو 

سەرۆك بارزانی لگەل سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنیـی يێن عێراقێ کۆمبوو 
باسنيوز:

سەرۆک بارزانی، لە سەڵاحەدین، لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی لیستی (سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنی)ـی عێراق، کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27\8\2018، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی لیستی (سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنی)ـی عێراق كۆبووەوە و، لە كۆبوونەوەیەكدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە پێگەی مێژوویی و سیاسیی سەرۆك بارزانی، لە خەباتی لە دژی دیكتاتۆری و هەوڵەكانی بۆ بنیاتنانی عێراقی تازە، بیروڕای خۆیان لەبارەی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنییەتی پێكهێنانی حكوومەتی تازە و هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و میكانیزمەكانی كاركردن و گەرەنتیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنەكان بۆ سەرۆك بارزانی، خستەڕوو.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەو هەڵە سیاسییانە ئاڵوگۆڕ كرد لە قۆناغی دوای 2003 لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حوكمداریدا ئەنجام دراوە، ڕۆشنایی خرایە سەر ئەو میكانیزمانەی كە ڕێگر دەبێت لە دووبارەبوونەوەی هەڵەكان.

هەر لەو كۆبوونەوەیە جەخت لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و پارسەنگی لە پڕۆسەی سیاسی و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە حوكمرانیدا كرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi