نووترین زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌مێ دروستكرنا ژمارا بانكی بۆ موچه‌خۆران
SNN:
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019و دروستكردنی حساب بانكی بۆ موچه‌خۆران ده‌دات، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، “له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا حساب بانكیی بۆ موچه‌خۆران له‌بری كارتی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به‌موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان دروستده‌كرێت”، هاوكات ورده‌كاریی زیاتر له‌ڕێگه‌ی SNNوه ئاشكراده‌كات.
به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌ماوه‌ی ڕابردودا هه‌مواركراوه‌ته‌وه، له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌دوو هه‌نگاو كاربكات”.
وتیشی:”هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین ئه‌و حساب بانكیه بۆ موچه‌خۆران بۆ ساڵی داهاتوو دروستبكرێت و بتوانرێت قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له‌موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بدرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش جێگیركردنی كه‌مترین موچه بۆ خانه‌نشینان كه له400 هه‌زار دینار كه‌مترنه‌بێت و له‌ئێستاشدا ئێمه ئه‌و دوو هه‌نگاوه كاری له‌سه‌رده‌كه‌ین”.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌و فراكسیۆنه، “له‌هه‌رێمی كوردستان ناتوانرێت ڕاسته‌وخۆ له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا كارتی ئه‌لیكرۆتنی دروستبكرێت، به‌ڵكو ده‌توانرێت حساب بانكی بۆ موچه‌خۆران دروستبكرێت و بتوانرێت له‌داهاتودا قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له‌موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بدرێته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی