كورد ب فراكسيۆنهكا 55 كورسی دچنە دانوستاندنێن بەغدا
باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە سەركردەیەكی یەكێتی ئاشكرای كرد لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێكەوتوون خۆیان و 11 كورسی تری هێزە كوردستانییەكان وەك یەك كوتلە بە 55 كورسی بچنە نێو دانوستاندنەكانی بەغداوە.
ماڵپەڕی هەواڵی (ئەلمەعلومە)ی عێراقی لە زاری سەركردەیەكی یەكێتی گواستووەتەوە كە لەگەڵ پارتیدا بڕیاریان داوە نەچنە نێو دانوستاندنەكانی بەغداوە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، تا ئەو كاتەی كوتلەیەكی كوردستانی پێكهاتوو لە 55 كورسی دروست دەكەن، ئینجا بەیەك شاند دەست بەدانوستاندن بكەن.
هەروەها رایگەیاندووە كە تا ئێستە گفتوگۆی جیدی لەگەڵ هاوپەیمانیە سیاسییەكانی بەغدا بەشێوەیەكی فەرمی دەستی پێنەكردووە.
بەگوێرەی لێدوانی سەركردەكەی یەكێتی، تا ئێستە پارتی و یەكێتی 44 كورسیان هەیە و دەیانەوێ 11 كورسی تری حزبەكانی تر لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ بەغدا و ببن بە 55 كورسی.
لەبارەی نزیكیشیانەوە لە كام بەرەی شیعەكانی بەغدا، كە ئێستە بەسەر هاوپەیمانییەكەی نووری مالیكی (دەوڵەتی یاسا) و هاوپەیمانییەكەی حەیدەر عەبادی (ئەلنەسر)دا دابەش بوون، سەركردەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوە داوە كام لایەنیان زۆرترین خاڵ لە 27 خاڵەكانی لایەنی كوردی جێبەجێ بكەن، لەو لایەنە نزیك دەبنەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی