حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا راپۆرته‌كا وەزارەتا دەرڤه‌يا ئەمریکا دده‌ت  

حکومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا راپۆرته‌كا وەزارەتا دەرڤه‌يا ئەمریکا دده‌ت  
رووداو – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، حکومەت بە جیدی کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە تووندوتیژییەک دژی ئافرەتان و بازرگانیکردن بە ئافرەتان و منداڵان و بەتووندی سزای ئەو کەسانە دەدات، کە ئەو تاوانانە ئەنجامدەدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی حوزەیراندا دوایین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ و بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لەژێر ناوی “بازرگانی بەمرۆڤ” بۆ ساڵی 2018 بڵاوکردەوە و عێراق و هەرێمی کوردستانیش لەو شوێنانەن کە لە راپۆرتەکەدا باسیانکراوە.

لەم راپۆرتەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەندین تۆمەتی داوەتە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و باس لەوەدەکات کە دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دیاردەیەکی زۆرباوە و لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان هیچ یاسایەکی نییە بۆ دژایەتیکردن و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ ئەم دیاردەیە بەردەوام لە تەشەنەسەندندایە.

د.دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لە وەڵامی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جیدی کار دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە تووندوتیژییەک دژی ئافرەتان و بازرگانیکردن بە ئافرەتان و منداڵان و بەتووندی سزای ئەو کەسانە دەدات، کە تاوانەکان ئەنجامدەدەن، ئەم جۆرە تاوانانە لە کۆمەڵگەی کوردستانی بە کاری نامۆ دادەنرێن و پێچەوانەی ئایین و دابونەریتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستانی و سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی و ئیهانەکردنی ئاوارەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن کارمەندان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هیچ کێشەیەکی لەو جۆرە دروستنەبوو کە تۆمارکرابێت و ئەگەر کێشەش رووبدات چارەسەری بۆ دەکرێت”.

لە راگەیێندراوەکەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: “بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (9386 لە 31-5-2016) حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی رووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤەوە چەند لیژنەیەکی لاوەکی لە پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک و سلێمانی) پێکهێناوە و بە نووسراوی ئەنجوومەنی دادوەری ژمارە (1748 لە 15-12-2016 ) بڕیاردراوە بە دانانی دادوەری تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و وەزارەتی ناوخۆ چەندین هۆبەی لێکۆڵینەوەی داناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەم دۆسیانە”.

زێباری راشیگەیاند، کە هێنانەکایەی سیستمی ڤیزە ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستاندا هۆکارێکی باش بووە بۆ رێگریکردن و کەمکردنەوەی بازرگانی بە مرۆڤ، چونکە سیستەمی ڤیزە ئۆنلاین بەشێوەیەکی مۆدێرن و پرۆفیشناڵانە کاردەکات و کۆنترۆڵی گشت سپۆنسەری کەسە بیانییەکان دەکات.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەشڵێت، لە دوای ساڵى 2007ـەوە تاوەکو ئێستا 49 هەزار و 317 کرێکاری بیانی بەشێوەیەکی فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و دوای هاتنیان لەلایەن فەرمانگەی نیشتەجێ (اقامە)ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ناویان تۆماردەکرێت لەسەر ئەو کۆمپانیانەی، کە دەیانهێنن و زانیاریان هەیە دەربارەی مانەوە و گەڕانەوەیان، هەروەها پشکنینی تایبەتیان بۆ ئەنجامدەدرێت و لەلایەن لێژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوونی بۆ دەکرێ”.

دیندار زێباری رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێکی ئەمنی پێویست بۆ پاراستنی کەمپەکانی پەنابەرە سوورییەکان. بۆ ئەم مەبەستەش چەندین بنکەی پۆلیس و ئاسایش و نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەت لەناو ئەو کەمپانە کراونەتەوە.

بەگوتەی زێباری، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2013 نووسینگەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی کراوەتەوە لە کەمپی دۆمیز کە گەورەترین کەمپی پەنابەرانە لە کوردستان و عێراق. ئەرکی ئەم نووسینگەیە پێشوازیکردن و وەرگرتنی ئەو سکاڵا و داواکاریانەیە کە هاووڵاتیان بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەتی بەرزیدەکەنەوە لەبارەی تووندوتیژی خێزانی یان دەستدرێژی سێکسی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەک دەربارەی بوونی دیاردەی بازرگانیکردن بە ئافرەتان یان دەستدرێژی سێکسی یان لەشفرۆشی بۆ ئەم نووسینگەیە بەرزنەکراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi