شێوازێ دانا موچێن پاشكه‌فتكرى دئێته ئاشكه‌راكرن
SNN:
فراكسیۆنی پارتی چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی موچه پاشكه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه باسله‌وه‌ده‌كات له‌ئێستادا حكومه‌ت تاوتوێی میكانیزمی دانه‌وه‌ی موچه پاشكه‌وتكراوه‌كان به‌موچه‌خۆران ده‌كات و زانیاری زیاتر له‌رێی SNNه‌وه ئاشكراده‌كات.
ئاواز حه‌مید په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له‌په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: تائێستا شێوازی ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان كه‌وتوه دۆخی دارایی ئێستای حكومه‌ت زۆرباشتره له‌رابردوو.
ئاشكراشیكرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان كه‌وتووه له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێك له كێشه داراییه‌كانی تاراده‌یه‌ك چاره‌سه‌ركردووه،”به‌رنامه‌ی هه‌یه سیستمی پاشكه‌وت كه‌پێشتر له‌سه‌ر موچه‌خۆران په‌یره‌وكراوه به‌یه‌كجاری هه‌ڵبگرێت، هاوشێوه‌ی پێشتر موچه به‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كوردستان بدرێت”.
رونیشكرده‌وه، هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستیان كه‌وتووه حكومه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌یه موچه پاشكه‌وتكراوه‌كان فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه، به‌لاَم به‌شێوه‌ی رێژه ئه‌و پاشكه‌وته بداته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ران كه به‌جۆرێك كه‌هه‌ر جاره‌و رێژه‌یه‌ك له‌وپاشكه‌وته بۆ موچه‌خۆران بگه‌رێندرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌باس له‌وه‌ده‌كرێت حكومه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2019له په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌نووسی موچه پاشكه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانیش یه‌كلاده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی