حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومەتا عێراقێ 177 ملیار دیناران  قه‌ردارا جۆتیارێن سنوورێ دهۆكێ يه‌ 

حكوومەتا عێراقێ 177 ملیار دیناران  قه‌ردارا جۆتیارێن سنوورێ دهۆكێ يه‌ 
هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، حكوومەتی عێراق 177 ملیار دیناری جووتیارانی سنووری دهۆك قەرزدارە، ئەوەش وای كرد كە ئەمساڵ جووتیارانی دهۆك بە نرخێكی هەرزانتر گەنمی خۆیان بفرۆشنەوە و نەیبەنە سایلۆییەكان.

لە 10 ساڵی رابردوودا بەرزترین بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2015 بوو كە 912 هەزار و 626 تۆن بووە، بەڵام بەبیانووی كەمی بودجە و گومان لەزیادبوونی بەرهەمی گەنمی كوردستان، بەغدا ساڵ لەدوای ساڵ بڕی وەرگرتنی كەمكردووەتەوە، ئەمساڵ ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەنیا 321 هەزار تۆن درا.
حكوومەتی عێراق ئەمساڵ یەك تۆن گەنمی پلە یەك بە 560 هەزار دینار و، گەنمی پلە دوو بە 480 هەزار دینار و پلە سێش بە 420 هەزار دینار وەرگرت، بەڵام جووتیاران ناچاربوون گەنمەكەیان بە كەمتر لەو نرخە لە دەرەوە بفرۆشنەوە.
نازم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك بۆ “هەولێر” دیار كرد، لە 17/ 6 دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی كوردستان كرا و لە 31/7 كۆتایی بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران هات، ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ تەنیا 321 هەزار تۆن گەنم بوو، لەو ڕێژەیە تەنیا 107 هەزار تۆن بۆ پارێزگای دهۆك دانرابوو، لەو رێژەیە تەنیا توانیومان 81 هەزار تۆن وەربگرین، ئەوەش لەبەر ئەوە بوو كە لە كوردستان لە 17/6 دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كرا، كەچی لە پارێزگای مووسڵ و ناوچەكانی دیكەی عێراق 3/6 دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران كرا.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گەنم و جۆ لە پارێزگای دهۆك زیاتر گوتی:” گەنمی ئەمساڵ وەكو پێویست نەبوو، ئەوەش لەبەر ئەوە بوو لە مانگی 3 بارانێكی زۆر نەباری، ئەوەش زیانێكی زۆری لە جووتیاران دا، نەدانی پارەی جووتیاران لە كاتی خۆیدا ئەوە هۆكارێكی دیكە بوو كە جووتیاران وەكو پێویست گەنم نەچێنن، یان گەنمی خۆیان نەهێنن بۆ سایلۆكان و لە بازاڕ بە نرخێكی هەرزانتر بفرۆشنەوە، لێرەدا بازرگانانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەهاتن بە پارەیەكی كەم گەنمی جووتیارانی كوردستانیان دەكڕی و لەوێش بە ناوی خۆیان گرانتر بە سایلۆكان دەدا، هەروەها لەبەر ئەوەی عێراق پارەی ساڵانی رابردووی نەداوە، پارەی ساڵی 2014ـە 18 ملیار دینار و پارەی ساڵی 2015ـە 71 ملیار دینار و پارەی 2016ـە 88 ملیار دینار ماوە، كە كۆی گشتی دەكاتە 177 ملیار دینار، ئەوەش وای كرد كە جووتیارانی دهۆك بە نرخێكی هەرزانتر گەنمی خۆیان بفرۆشنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi