ژمارا مووچەخۆرێن بندیوار ل عێراقێ دئێته ئاشكه‌راكرن
K24 – سلێمانی
زیاتر لە 20% مووچه خۆرانی عێراق بندیوارن به‌مه‌ش مانگانه بڕی 10 ترلیۆن دینار به هه‌ده‌رده‌ڕوات، پەرلەمانتارانی کوردیش پێیان وایە ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش بنبڕ بكرێت، ئەستەمە ئەو پارەیە بۆ خزمەتكردنی ھاووڵاتییان بگەڕێندرێتەوە گەنجینەی دەوڵەت.
بەرزبوونەوەی رێژەی گه‌نده‌ڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ھاووڵاتیانی عێراقی رژانده سه‌ر شه‌قام و چه‌ندین رۆژ به خۆپیشاندان و به‌رامبه‌ر به‌بێ باكی حكوومه‌ت ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، به‌ڵام حكوومه‌ت كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ كێشه‌ی دارایی ده‌گێڕێندرێته‌وه، له كاتێكدا 900 هه‌زار مووچه‌خۆری بندیوارن له عێراقدا هه‌ن و مووچه‌یان به 10 ترلیۆن دینار خه‌ملێنراوه.
ئه‌شواق جاف، ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: “حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆی گوتی، تەنھا لە چەند فیرقەیەكی سوپای عێراق 50 ھەزار سەرباز بندیوارن. لە راستیدا دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم مەلەفە زۆر گرنگە، ئەوە گەندەڵییە و دەبێ بنبڕ بكرێت، بەڵام دڵنیام دیسان پارەكە ناخرێتە بواری خزمەتكردنی خەڵكی عێراق، بەڵكو ئەمەش گەندەڵی تێدا دەكرێت”.
مووچه‌خۆره بندیواره‌كان رێژه‌ی 23% سه‌رجه‌م مووچەخۆرانی عێراق پێكده‌هێنن، ئەندامێکی دیكه‌ی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، بە ھەدەردان و گەندەڵیکردن لە داھاتی گشتی عێراقدا، دواجار زیانەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت و حکوومەتی عێراقی بە ئابڵوقەدانی ھەرێمدا تێیدەپەرێنێت.
موسەننا ئه‌مین، ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “سێكتەرە جیاوازەكانی عێراق گەندەڵی و بندیواری زۆری تێدایە، كە بریتیە بۆ زیانێكی راستەوخۆ بۆ ھەرێمی كوردستان، چونكە بەشێك لە داھاتی ھەرێمی كوردستان لە بەغداوە دێت، تا پارە لە بەغدا كەمبێتەوە فشار لەسەر ھەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی