تۆمارا بارێ کەسايهتى يا 450 خێزانێن ئەرەب بۆ دەشتا نەینەوا هاته ڤهگوهاستن
رووداو – هەولێر
بە بڕیارێکی وەزارەتی نێوخۆی عێراق تۆماری باری کەسێتی 450 خێزانی عەرەب بۆ ناوچە جێناکۆکەکانی دەشتی نەینەوا گواسترانەوە، ئەو 450 خێزانە عەرەبە بڕیارە لە شارەکانی بەرتلە، حەمدانییە، باشیک و تلکێف نیشتەجێبکرێن.
سالم شەبەک، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، گواستنەوەی ئەو خێزانانە بۆ کەمکردنەوەی دەنگی کوردە لە دەشتی نەینەوا و بەهەوڵێکی حکومەتی عێراقی لەقەڵەمدا بۆ تەعریبکردنەوەی ناوچەکانی رۆژئاوای شاری موسڵ.
بەگوتەی سالم شەبەک، تاوەکو ماددەی 140 جێبەجێنەکرێت رێگە نادەن هیچ خێزانێکی عەرەب بۆ ناوچەکەیان بگوازرێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی