كۆمكارا ئەرەبی، ڤهكۆلینێ لسهر پێشلكاریێن حەشدا شهعبی دكت
مووسڵ-KDP.info-
گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەكان گوتی، راپۆرتێكیان لەبارەی پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە كوردستانییەكان رادەستی كۆمكاری عەرەبی كردووە و، ئەوانیش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان پێك ھێناوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەكە دەست بە لێكۆڵینەوە دەكات.
حەشدی شەعبی لە دوای داگیر كردنی ناوچە كوردستانییەكان و ١٦ی ئۆكتۆبەر، بەردەوام پێشێكاری دژی خەڵكی ئەو ناوچانە ئەنجام دەدەن و خەڵكی ئەو ناوچانەش زۆر بێزارن لەو ھێزانە و داوا دەكەن دەربكرێن، لە چەند رۆژی ڕابردوویشدا چەند شێخێكی عەشیرەتی خەزرەجیان تیرۆر كرد.
مزاحم ئەلحویت، گوتەبێژی ھۆزە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “راپۆرتێكیان لەبارەی پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان رادەستی ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی (ئەحمەد ئەبو غەیت) كردووە، كە سەرجەم پێشێلكارییەكان لە خۆ دەگرێت وەك كوشتن و ئەشكەنجەدان و دەستدرێژیكردنەسەر ئافرەتان و دەستگیركردن و ئازادكردنی خەڵك بە پارە”.
ئەلحویت گوتیشی: “دوای رادەستكردنی راپۆرتەكە، داوامان كرد لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دروست بكرێت لەو پێشێلكاریانە و ئەوانیش راستەوخۆ بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەكیان داوە، بۆیە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو لیژنەیە دەگاتە ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی دەست بە لێكۆڵینەوە بكات لەو ناوچانە و راستییەكان ڕوون ببنەوە”.
گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەكان، هەروەها دەشڵێ: “داوامان كردووە سەرجەم ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە كوردستانییەكان بكشێنەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی