هەلويستێ كۆمسیۆنێ لسەر پاشخستنا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ
وشه:
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەگەر حزبەكان پابەند نەبن بە هێنانی ناوی كاندیدەكانیان، ئەوا بێبەش دەبن لە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان و كۆمسیۆنیش پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی دا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی تەمووز/ یۆلیۆ، شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، تا ئێستە 10 حزب و قەوار ناوی كاندیدانیان پێشكەشی كۆمسیۆن كردووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان گوتی، تا ڕۆژی یەكشەم ئەو حزبانەی ناوی كاندیدانیان پێشكەشی كۆمسیۆن نەكەن، ئەوا دوور دەخرێنەوە لە هەڵبژاردنەكان، چونكە یەكشەم دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردن.
ئاماژەی دا، هیچ هەوڵێك و هیچ هەنگاوێك نییە لەلای كۆمسیۆن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان ئەوەی هەیە دەنگۆیە، كۆمسیۆن پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە ڕێكەوتی 30ـی ئەیلوول.
ڕۆژی هەشتی ئایار/مایۆ، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30 ئەیلوول/سێپتێمبەری بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە، پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسی پێك دێ، 11 كورسی بۆ پێكهاتە نەتەوەیییەكانی كوردستان دیاری كراوە و لە 19ی ئایار/مایۆی 1992 هەڵبژاردنی خولی یەكەم ئەنجام درا، لە 2005 و 2009 و 2013 خولی دووەم و سێیەم و چوارەمی پەرلەمان هاتنە هەڵبژاردن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی