کوردێن شەبەك ئاوارەی دهڤهرێن ژێر دەستێ پێشمەرگەى دبن
رووداو – کەمپی بەردەڕەش
کوردانی شەبەک بەهۆی نەبوونی سەقامگیری و خزمەتگوزاری ناڕازین و، دوای ساڵێک لە گەڕانەوەیان بۆ موسڵ و دەشتی نەینەوە، دووبارە ئاوارەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە دەبنەوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەم مانگەدا بەلانیکەم 50 خێزانی کوردی شەبەک لە سەنتەری موسڵ و گوندەکانی دەوروبەری ئاوارەی هەردوو قەزای شێخان و خەبات بوون لە پارێزگای دهۆک و هەولێر، بەگوتەی ئاوارە کوردە شەبەکەکان، تاوەکو ئێستا رەوش لە موسڵ جێگر نییە و ئیدارەی شارەکەش بە شکستخواردوو لەقەڵەمدەدەن.
کوردانی شەبەک زۆربەیان لە رووی ئایینییەوە شیعەن و بە زاراوەیەکی نزیک لە زاراوەی کەلهووری قسە دەکەن، هەروەها ژمارەیان بە 200 هەزار کەس لەقەڵەمدەدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی