حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دژە تیرۆرا کوردستانێ هۆشداریی دده‌ت

دژە تیرۆرا کوردستانێ هۆشداریی دده‌ت

باسنيوز:

دژەتیرۆری کوردستان هۆشداریی دەداتە تەلەڤزیۆنەکان و دەزگاکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێک، کە لە پەیجی فەرمیی دژەتیرۆری کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراو، هێزەکانی دژەتیرۆر چیتر رێگا بە دەزگاکانی راگەیاندن نادەن لە شوێنی رووداوەکە نزیک بکەونەوە.

دژەتیرۆری کوردستان هەروەها داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بەشێوەیەکی ”بەرپرسیارانە“ مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەن، چونکە پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان، کارمەندانی ئاسایش و پێشمەرگە ”لە رووماڵکردنی هەواڵەکانتان گرنگترە“.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رووماڵکردن لەنزیکەوە و لەکاتی رووداوەکان ”جگە لە خزمەتکردن بە تیرۆریستان، هیچ مانایەکی تر ناگەیەنێت“ و دژەتیرۆر چیتر قبووڵی ناکات.

دەقی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆر:

بۆ ھەموو کەناڵەکانی راگەیاندن بێ جیاوازی

لە رووداوەکەی دوێنێی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر دەرکەوت کە کەناڵەکانی راگەیاندن زۆر ناپرۆفیشناڵانە کار دەکەن و ھیچ رەچاوی باری ئەمنی ناکەن لە رووماڵکردنی ھەواڵەکانیان، تاکە خەمیان تەنھا لایک و دەستخۆشییە. لەمەودوا خوانەخواستە لە ھەر بارێکی نەخوازراوی وەک رووداوەکەی دوێنێ، کەناڵەکانی راگەیاندن بە ھیچ جۆرێک مافی ئەوەیان نییە و نابێت نزیکی شوێنی رووداو بکەون و رووماڵی رووداوەکان بکەن، بە پێچەوانەوە زۆر بەتوندی لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بەرپرس دەبن لە ئاکامی کارەکانیان.

تکا دەکەین جارێکی تر دەزگاکانی راگەیاندن، بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و ئیتیکی رۆژنامەوانی بپارێزن و، جارێکی دیکە نەکەونە ئەو ھەڵەیە کە چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە و، باری ئەمنی رەچاو ناکەن، چونکە لای ئێمە سەلامەتی ھاونیشتمانیان و کارمەندان و پێشمەرگەکانمان لە رووماڵکردنی ھەواڵەکانتان گرنگترە.

ئەمجۆرە رووماڵکردنەی کە کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ ھەواڵەکان دەیکەن، جگە لە خزمەتکردن بە تیرۆریستان، ھیچ مانایەکی تر ناگەیەنێت.

ئەم ھەڵسوکەوتەی دەزگاکانی راگەیاندن کە یەکەمجار نییە، ھیوادارین دواجاربێت، چونکە ئیدی مایەی قبووڵکردن نابێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi