ئاسایشا هه‌ولێرێ: ره‌وشا باژێرى زۆر ئارامه
هه‌ولێر-KDP.info-
ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆەوە به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵكی هه‌ولێر، کە شار ئارامه و هێزه‌كانیش ئاماده‌ن بۆ شكستهێنان به هه‌ر پلانێكی دوژمن و تیرۆریستان.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێ تیرۆریست هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دواتریش چوونه ناو باڵه‌خانه‌كه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانییان هه‌رسێ تیرۆرستەکە بكوژن و ئێستاش دۆخه‌كه ئارام بووەته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه كۆپییه‌كی به ده‌ست به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتووه، هاتووه: “به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، سەعات 7:12، سێ چه‌كدار كه ناسنامه‌كه‌یان لای ئێمه ئاشكرایه له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێریان دا و ڕووبه‌ڕووی پۆلیسه‌كان بوونه‌وه، سه‌ره‌تا پۆلیسێكیان بریندار كرد، كه پاسه‌وانی ده‌رگای سه‌ره‌كیی باڵه‌خانه‌كه بوو دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌كه.”
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: “ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیمان هه‌رسێ تیرۆرسته‌كه بكوژین به‌بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە هێزه‌كانمان بگات، به‌ڵام به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه فه‌رمانبه‌رێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه شه‌هید كرا.”
لە بەیاننامەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه ته‌ڕوو: “جه‌ماوه‌ر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه ڕه‌وشی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر زۆر ئارامه و هێزه‌كانیشمان ئاماده‌ن بۆ شكستهێنان به هه‌ر پیلانێكی دوژمن و تیرۆریستان و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ورده‌كاریی زیاتری ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی