هەلويستێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ دهربارەی خۆپیشاندانێن عێراقێ هاته راگەهاندن
باسنيوز:
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی حکوومەتی لە بارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق لەلایەک و ڕاگرتن و سنووردارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەکی دیکە کرد.
پاش ئەوەی حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندانەکاندا، بڕیاری ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت و دواتر سنووردارکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەرکرد. سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ”بێگومان لایەنگری ڕاگرتن و سنووردارکردن نییە، بەڵام دیارە بارودۆخی ئەو ناوچانە وا دەخوازێت. هیوادارین گرفتەکان زوو چارەسەر بکرێن و چیتر پێویست بەم هەنگاوانە نەکات“.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ (باسنیوز)، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست، لەلایەکەوە حکوومەتی عێراق ”داواکارییە ڕەواکان“ جێبەجێ بکات، لەلایەکی دیکەشەوە خۆپیشاندەران ”بە شێوازێکی دوور لە توندوتیژی“ داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن و زیان بە موڵکی گشتی نەگەیەنن.
سەفین دزەیی داواشی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد، ڕێز لە خۆپیشاندەران بگرن و ”توندوتیژی بەکار نەهێنن“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای دەست پێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە کە سەرەتا لە شاری بەسڕەی ئەوپەڕی باشووری عێراق دەستی پێکرد و دواجار تا بەغدای پایتەختی عێراقیش پەرش و بڵاو بووەوە، ١٠ خۆپیشاندەر کوژران و سەدان کەسیش لە ڕیزەکانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی