تشرینی یه‌كه‌م 15, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی: پارتی بۆ پاراستنا دەستکەفتێن گەلێ کورد هاتيه‌ دامەزراندن

نێچیرڤان بارزانی: پارتی بۆ پاراستنا دەستکەفتێن گەلێ کورد هاتيه‌ دامەزراندن

باسنيوز:
پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەم هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە شاری هەولێر، لە هۆڵی سەعد عەبدولڵا دەست پێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 16\4\2018، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتیی و بەرپرسەکانی و لایەنگرانی، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدولڵا دەستی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دەست پێکرد.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گوتارێکیدا، رای گەیاند: ”پارتی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد دامەزراوە، تا پارتی بەهێزبێت، پێگەی کورد بەهێزتر دەبێت، پارتی پێکهاتەکی گرنگی کوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، پارتی بڕوای بەگشت پێکهاتەکانی کوردستان هەیە”.

گوتیشی: “زۆر جار ناحەزان و رکەبەران و دوژمنانی ئێمە بۆ ئەوەی ئێوە ساردبکەنەوە بۆ ئەوەی تێکۆشان و خەبات بکەن لە پێناو مافە ڕاوەکانی کوردستان لەژێر ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەو پڕوپاگەندەیە بڵاو دەکەنەوە کە پارتی باڵباڵێنە، پارتی یەکگرتوو نییە، پارتی رای جیاوازی هەیە بە تاکید ڕای جیاواز تەبیعییە هەبێت، چونکە پارتی پارتێکی دیموکراتە، بەڵام بە دڵنیاییەوە پێتان دەڵێم پارتی پارتێکی یەکگرتووە و هەمووما پێکەوە خەبات دەکەین بۆ مافەکانی گەلی کوردستان، وە یەک سەرکردەمان هەیە و لەژێر ئاڵای ئەو سەرکردەیە و خەبات دەکەین بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان، دڵنيابن پارتى يه‌كگرتووه‌، له‌ئاينده‌شدا به‌كوێراى ناحه‌زانى ئێمه‌ به‌يه‌كگرتوويى ده‌مێنێته‌وه‌”.

نێچیرڤانی بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، “پارتى هێزى يه‌كه‌مى كوردستانه‌ و به‌هێزى يه‌كه‌مى كوردستانيش ده‌مێنێته‌وە”.

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە سەرۆک بارزانی وایکردووە کە کورد حیسابی گەورەی لە عێراق بۆ بکرێت، سەرۆک بارزانی هەوڵی دا، مافە دەستوورییەکانی کوردستان، لە دەستووری هەمیشەیی عێراق جێگیر بکرێت.

دواتر، گشت کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبووان ناسێندران و پەیامی کاندیدەکان بۆ ئامادەبووان خوێندرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi