وەزیرێ خووندنا بلند: ژ %52 خووندكارێن زانكۆيا ژ رەگەزێ مێنە
خەندان-
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە %52ی خوێندكارانی زانكۆ لە رەگەزی مێینەن لە هەرێمی كوردستاندا.
یوسف گۆران، ئەمڕۆ لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆنفراسێكی تایبەت بە 8ی مارس ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، “ڕۆڵ و ئامادەیی خانمان لەكەرتی خوێندنی باڵا بە ئاماژەی پۆزەتیڤ دەبینین، لەئاستی خوێندنی بەكالۆریۆس لەزانكۆكانمان كچان ڕێژەی لە %52 ی خوێندكاران پێكدەهێنن، ئەوەش ڕەنگدانەوەی لێهاتوویی كچانی وڵاتەكەمانە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “رێژەی ژنان لەناو مامۆستایانی زانكۆ لە %35، لەكۆی گشتی كاندیدانی بەرنامەی تواناسازی ژنان تەنها %25 ی ڕێژەكەیان پێكدەهێنا”.
یوسف گۆران وتیشی، لەسەرتاسەری كوردستان ڕێژەی ژنان لەنێو ڕاگری كۆلیژەكاندا تەنها لە %8 و تا ئێستاش هیچ سەرۆك زانكۆیەكی ژنمان نیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی