سهفین دزهیی: ژ روويێ مەبدەئى ڤه بابەتێ مووچەى و فرۆکخانان ل ناڤبهرا ههرێمێ وبهغدا نێزیکبوون ھەیە
ZNA – ههولێر
لە میانی بەشداریکردنییان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی هەشتی مارس بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگهیاند، لەماوەی رابردوودا، هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان کردووەتەوە، وتیشی، لە رووی مەبدەئەوە بابەتی مووچە و فڕۆکەخانەکان نزیکبوونەوەی ھەیە، بڕیاریشدراوە پێش جەژنی نەورۆز مووچە بنێرێت.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سهفین دزهیی وتیشی، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەفین دزەیی گوتی: “لەم ماوەیەدا گفتوگۆیەکی جددی ھەبووە لە نێوان ھەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێم لە رێگای تەلەفۆن و، لە رووی مەبدەئەوە بابەتی مووچە و فڕۆکەخانەکان نزیکبوونەوەی ھەیە و سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەبادیش لە پرێس کۆنفڕانسەکەی دوێنێ ئاماژەی پێکرد، بڕیاریشدراوە پێش جەژنی نەورۆز مووچە بنێرێت بەڵام جارێ هیچ شتێک روون نییە”.
ئاماژهی بهوهكرد، ئێمە ھەوڵمانداوە چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستوور و یاسا بێت، نامانەوێت کارتی فشار ببێتە بنەما و هیچ لایەک ناکرێت کارتی فشار دژی لایەنێکی دیکە بەکاربهێنێت.
ئهوهشی خستهروو، حکوومەتی ھەرێم، بۆ ئەوەی ئەو نەوتە ھەناردە بکات و بیفرۆشێت، پێوسیتی بە پابەندبوون هەیە بەرامبەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەویش بەپێدانی ١٠٠ ملیۆن دۆلارە لە مانگێکدا، لەگەڵ ئەوەشدا کرێی دەربازبوونی نەوت بەناو تورکیادا و، بەشێک لە دانەوەی قەرزەکانیش لە کۆی گشتی ئەو پارەیە دەردەکەین، بەم جۆرە نیوەی ئەو پارەیەش نامینێتەوە کە جاران نیوەی پاشەکەوتی مووچەی پێی دەدرا.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە روونی كردهوه، کۆبوونەوە کراوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی کە ئامادەکاری بکرێت و پێدەچێت ئەو کۆدەنگییە نەبێت لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، ئێستا حکوومەت دەیەوێت وادەکە دیاری بکات بەڵام بە کۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی