ژبه‌ر شه‌رێ عه‌فرینێ زێده‌تر ژ 100 هه‌زار كه‌سان ئاواره‌بووينه
K24 – عەفرین
به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان زیاتر له 100 هه‌زار هاووڵاتی لە گوند‌و ئاواییه‌كانی سەر سنوور ئاواره بوون و له‌به‌ر نه‌بوونی كه‌مپ به ناچاری له قوتابخانه‌كاندا نیشته‌جێ كراون، به‌هۆی كه‌می خۆراك و پێداویستیه‌كانی ته‌ندروستیش دانیشتووانی عه‌فرین و ئاواره‌كان له بارودۆخێكی خراپ و دژوار ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
گوڵە، ژنێكی خەڵكی گوندی بلبلی عەفرینە، بەھۆی تۆپباران و بۆردوومانەوە ماڵەكەی جێھێشتووە و بەھۆی نەبوونی كەمپ لە یەكیك لە قوتابخانەكانی سەنتەری عەفرین ژیان بەسەردەبات، ئەو بە كوردستان24 گوت: “كاتێك گوندەكەمان بەسەختی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومان كرا، ناچاربووین گوندەكەمان چۆڵ بكەین و تائێستا نەمانتوانیووە بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان”.
سەرۆكی دەستەی كاروباری كۆمەڵایەتی عەفرین بۆ كوردستان24 ئاشكرای دەكات: “لەسەرەتای شەڕی عەفرینەوە تائێستا زیاتر لە 150 ھەزار كەس لە سنووری پێنج ناحییە ئاوارەبوونە و لە رەوشێكی خراپ‌دا ژیان بەسەر دەبەن، ئێمه‌ش له ھەوڵداین بۆ ئەوەی كەمپێك بۆ ئاوارەكان دروست بكرێت”.
زیاتر لە 45 رۆژە ھێرشەكانی توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە و بەگوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین زیاتر لە 200 ھاووڵاتی سڤیل شەھیدبوونە و زیاتر لە 600 كەسی دیكەش برینداربوونە.
سوپای توركیا لە 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، له ژێر ناوى “ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون” ده‌ستيپێكرد و جگە لە سەربازانی توركیا، چەكدارانی سوپای سووریای ئازادی سەر بە توركیا بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەكەن.
ھ.م
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی