ل هەولێر “چەند کەسێن بهرنياس ” گولا ل پێشانگەههكێ دکن
رووداو – هەولێر
لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر دەستڕێژی گوللە لە پێشانگەیەكی مۆبێلیات دەكرێت. گوتەبێژی پۆلیس هەولێریش دەڵێت، ئەوانەی تەقەكەیان كردووە كەسانی “ناسراون”.
هۆگر عزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، كاژێر 3:30 خولەكی شەو لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر لەلایەن چەند كەسێكەوە دەستڕێژی گوللە لە مۆبیلیاتێك كراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت “مۆبیلیاتەكە و دوو ئۆتۆمبیلیش كە لەو ناوە وەستێنرابوون، زیانیان بەركەوتووە. بۆیە سێ لایەن سكاڵایان لە دژی تەقەكەرەكان بەرزكردووەتەوە”.
هۆگر عزیز ئاشکراشیکرد “تەقەكەرەكان كەسانی ناسراون و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیركردنیاندایە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی